SuperCleaner 2.96   

SuperCleaner خاوێن کەرەوەی کامپیۆتێرە بە شوێن فایلە بێکەڵکەکان دا دەگەرێ و دەیانسرێتەوە و بەم هۆیەوە خێرایی سیستەم دەباتە سەرێ.هەر وەها هەموو جێ پێی ئەو ماڵپەرانەی کە سەدانتان کردوون دەسڕێتەوە و سازگارە لە گەڵ ئینتێرنێت ئێکس پلۆرێر، فایرفۆکس،AOL، ئۆپێرا، موزیلا و Netscape Navigator حەتتا خاوێنکردنەوەی فایلە حەشاردراوەکانی index.dat لە ناو سیستەم و کولێچەی ماڵپەرەکان و... دەدۆزێتەوە و رەشیان دەکاتەوە بە چەشنێک کە هیچ پرۆگرامێک نەتوانێ بیانهێنێتەوە و...!بەم بەرنامەیە دەتوانن بە ئەمنییەتێکی زۆرەوە لە ناو نێت دا بگەرێن و نیگەرانی جێ پێی گەرانەکان و هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان نەبن.هەر وەها چ خۆکارانە ویان بە شێوەی دەستی دەتوانن بەرنامەکە رێک بخەن و وێرای ئەمانە چەندین کرداری بەرچاوی تریشی هەن کە لە کاتی بەکارهێناندا سەرنجتان بۆ لای خۆی رادەکێشێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 564 KB
File ver    : 2.96
File format : exe
Date Added  : Oct 29, 2007
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
WinMend Disk Cleaner Ver 1.6   

WinMend Disk Cleaner نەرمەواڵەیێکی بەهێزی بواری خاوێنکردنەوەی سیستەمە. ئەم ئامرازە وێرای کەمبوونی قەبارەکەی،بە خێراییێکی زۆر هەڵدەستێ بە گەران لە ناو پەپکە رەقە دا و بە چەشنێک کردەکانی بەرێوە دەبات هەتا لە جیاتی فایلە بێ کەڵکەکان فایلی سیستەم نەسڕدرێنەوە.
یێکەی ئانالیزی ئامراز زۆر بە وردی هەڵدەستێ بە کارەکانی، هەتا بەکارهێنەران بە دڵنیایی تەواوەوە و بە خێرایی پترلەپێشوو، زانیاریەکانیان لە ناو پەپکەرەقەی سیستەم دا ئاڵوگۆڕ بکەن و پێداچوونەوەیان بە سەر دا بکەن. بەم ئامرازە کەم قەبارەیە دەتوانین ئەوپەڕی خێرایی پەپکە رەقە تاقی بکەینەوە .هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-وردبینی یێکەی ئانالایزەی ئامراز
-بردنە سەری کارایی پەپکە رەقە دوای خاوێنکردنەوە
-پێشاندانی زانیاری ورد دوای خاوێنکردنەوە
-خێرایی بەرزی ئامراز لە کردەکاندا
-بەکارهێنانی هاسانی ئامراز
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 2,45MB
File ver    : 1.6.1.0
File format : exe
Date Added  : May 28, 2014
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
TuneUp Utilities 2014   

نەرمەواڵەی TuneUp Utilities یێکێکە لەو پرۆگرامانەی بواری رێکخستن و چارەسەر کردنی کێشەکانی ویندۆز کە دەتوانێ سیستەم خێراتر و پارێزراوتر بکات و بۆ ئەم کردەوەیە تەنیا یەک کرتە بەسە بۆ دەسپێ کردنی! بە پرۆگرامی TuneUp Utilities دەتوانن هەستن بە ئەنجام دانی ئەمنی ئەو کردارە لە سەر سیستەم، چونکە هەموو ئاڵوگۆرەکان لە لایەن ناوەندی رزگاری TuneUp Utilities چاوەدێری دەکرێ.تەوای ئیمکاناتی ئەو بە هۆی لاپەرەیێک کە بە شەش سەردێر دابەش کرواوە، لە سەردەست دایە. ئەم نەرمەواڵەیە هاوکات هەم بۆ سەرەتاییەکان و هەمیش بۆ شارەزاکان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لە ناو بردنی کۆسپەکانی ویندۆز بە رێگایێکی ئاسانتر و باشتر و دڵنیاتر. تەواوی بژاردەکانی گرینگی سیستەم بە شێوەیێکی سادە شی کراوەتەوە و بەیەک کرتەی ماوس دەتوانرێ ئاکتیڤ و پاسیڤ بکرێت. نەرمەواڵەی TuneUp Utilities تەواوی رێکخستنەکان و ئاڵوگۆرەکانی پێویست لە ریجێستری، خۆکارانە بەرێوە دەبات و لە تەواوی هەڵە و کۆسپ و چاوەدێریەکان ئاگادارتان دەکاتەوە و بە پێشنیاری چارەسەری ساکارەوە، سیستەم لە باشترین دۆخ دا رادەگرێ، و بە دەیان کاری رێکخستن هەموو هەڵە و کەموکورتییەکان چارەسەر دەکات، و...هتد
تێبینی: بۆ بەرگری کردن لە نەفەوتانی سێریالی ئامرازەکە لە نوێکردنەوەی خۆ بپارێزن

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 23.0 MB
File ver    : 14.0.100.340
File format : exe
Date Added  : Jun 15, 2011
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Ashampoo Registry Cleaner 1.00   

ئێستاکە کۆمپانیای Ashampoo ئەوەندە پێشکەوتووە کە دەتوانێ زیاتر لە ٢٠ بوار دا بەلانی کەمەوە ئامرازێکیان بۆ بەرهەم بێنێ و لە هەر ئامرازێکیش دا ئەوەندە سەرکەوتووە کە توانیوێتی جێگەی تایبەتی لە ناو بەکارهێنەراندا بۆ خۆی تەرخان بکات. Ashampoo *Registry Cleaner نوێترین ئامرازی ئەم کۆمپانیایەیە کە بەرهەم هاتووە و هەر وەک لە ناوەکەی را دیارە، ئامرازێکی بواری خاوێنکردنەوەی تۆمارگەیە لە فایلە خەرابوو و تێکچووەکان و هەروەها فایلە زێدەکان کە دەتوانن لە سەر ویندۆز کاریگەریان هەبێ.
بە سەرنجدان بە رواڵەتی سەرنجراکێشی ئامراز و هەروەها بژاردە جۆراوجۆرەکان، وێرای هاسان بوون لە بەکارهێناندا، خێرایێکی زۆر بەرچاوی هەیە لە گەڕان و خاوێنکردنەوە دا. یێکێ لە تواناییە گرنگەکانی ئەم ئامرازە کە بۆ بەکارهێنەرەکانی پیشەیی بایەخی زۆری هەیە توانایی هەڵگرتنەوەی پاڵپشتە پێش ئاڵوگۆرەکان. ئەم ئامرازە بە شێوەی خۆکارانە پێش هەر ئاڵوگۆڕێک هەڵدەستێ بە هەڵگرتنەوەی نوسخەیێکی پاڵپشت لە فایلەکانی تۆمارگە، هەتا لە کاتی درووست بوونی هەر چەشنە گرفتێک بتوانێ دۆخەکە بگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتا. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-هەبوونی رواڵەتی سەرنجراکێش
-گەڕانی خێرای ناو تۆمارگە
-کەڵک وەرگرتن لە ئۆلگوریتمەکانی نوێ
-ئەنجامدانی خۆکارانەی زۆرێک لە کارەکان
-پینە و چاککردنەوەی فایلە تێکچووەکانی تۆمارگە
-هەڵگرتنەوەی پاڵپشت بە شێوەی سات بە سات و بەردەوام
-و...

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 13,69MB
File ver    : 1.00
File format : exe
Date Added  : 2011/03/02
Last viewed : Dec 25st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Ashampoo® WinOptimizer 9

رەنگە بۆ بەکارهێنەرێکی پیشەیی دامەزراندنی ئامرازەکان کارێکی ئاسایی بێ. زۆرێک لە بەکارهێنەران ئامرازێکی زۆر دادەگرن و دایدەمەزرێنن کە ئەوەش خۆی کێشەی خۆی دەخووڵقێنێ. زۆر جار ئەم گرفتە تا رادەیێک گەورە دەبێ کە تەنیا رێگەی چارەسەر سڕینەوەیانە لە سەر سیستەم. بەم کردەیە Uninstall دەوترێ کە بەکارهێنەر یارمەتی دەدا بۆ سڕینەوەی ئەو ئامراز و پرۆگرامانەی کە لە پەنا ویندۆز دا دادەمەزرێن. زۆر کات فایل و ئامرازەکان بە رواڵەت دەسڕێنەوە بەڵام بە گشتی ئەم سڕینەوەیە لە زۆر کات دا زۆر پاشماوە جێ دەهێڵن کە دەبنە هۆی خاوی سیستەم و گرفتی گەورە دەخووڵقێنن. باشترین رێگە کەڵک وەرگرتنە لەو ئامرازانەی کە یارمەتی دەکەن بۆ سرینەوەی ئەو ئامرازانەی کە بە جیا لە سەر سیستەم دامەزرێنراون.
یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی ئەم بوارە WinOptimizer ـە کە ئەرکی خاوینکردنەوەی پووختی سیستەمە لە ئامرازە دامەزرێنراوەکان. بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە تەواوی فایلەکانی تۆمارگە(Registry*)کە لە کاتی دامەزراندنی نەرمەواڵەکان دا لە سەر سیستەم نەخوازراوانە دادەمەزرێن، بە گشتی لە سەر سیستەمی کردەیی خاوێن دەکرێنەوە. بەم شێوەیە تا رادەیێکی زۆر بەرگری لە دابەزینی کارایی سیستەم دەکرێت. هەروەها رواڵەتی ساکاری ئامراز یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەکارهێنانی هاسانتری ئامرازەکە و لە هەمان کاتیشدا ئامرازێکی زۆر سەرنج راکێشە. قەبارەی کەمی ئامراز یێکێکیتر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-کەڵک لێوەرگرتنی هاسانی ئامراز بە رواڵەتێکی زۆر ساکار و سەرنج راکێش
-هەستان بە خاوێنکردنەوە تەنیا بە کرتەکردنێک
-قەبارەی کەم و خێرایی زۆر لە بەکارهیناندا
-توانایی خاوێنکردنەوەی فایلەکانی تۆمارگە کە لە کاتی دامەزراندن دا لە سەر سیستەم کۆپی دەبن
-سڕینەوەی ئامرازەکان بە شێوەیێکی زۆر پووخت حەتتا لە ناو Add/Remove Programش دا
-بردنە سەری کارایی سیستەم بە خاوێنکردنەوەی بەردەوامی فایلە زێدەکان
-سڕینەوەی ئەو ئامرازانەی کە بە شێوەی ئاسایی ناسڕدرێنەوە
-و...
تێبینی:بۆ ئاکتیڤ کردنی بەرنامەکە Registration دابگرن و لە سەر روومێز (دیسکتۆپ) دایبنێن و پاشان ئیجرای بکەن هەتا بەرنامەکە ئاکتیڤ بێ و بێ سنوور کەڵکی لێوەربگرن

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 24.61MB
File ver    : 9.04.31
File format : exe
Date Added  : May 15th 2012
Last viewed : Jan 12th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download Free Download